بڵاوبونەوەی پەیامێكی هونەرمەندی كۆچكردوو جێگر عەزیز، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەخرۆشێنێت و كەسانێكی زۆر دڵتەنگ دەكات.
دوای ئەوەی هونەرمەندی لاو جێگر عەزیز لەلایەن هاوڕێیەكییەوە دەكوژرێت، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا پەیامی كچێك بڵاودەكرێتەوە كە خۆی بە خۆشەویستی ئەو هونەرمەندە ناساندووە.
هەرچەندە تائێستا ڕاستی ئەو بابەتە ئاشكرا نەبووە كە ئەو هونەرمەندە خۆشەویستی هەبووە یاخود نا، بەڵا نامە بەشێوەی فراوان تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی داگیر كردووە كەسانێكی زۆر بە خوێندنەوەی دڵتەنگ بوون.
بەپێی زانیارییەكان ئەو كەسەی هەستاوە بە كوشتنی جێگر بە هەمان شێوە هونەرمەندە و لە بواری شانۆدا كاردەكات و تەمەنی 30 ساڵە، هۆكاری كوشتنەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەو دانیشتنەدا كە چەند جێگر و چەند هاوڕێیەكی بوون، ئەو هونەرمەندە گۆرانی بەسەر هاوڕێكانی دیكەیدا وتووە جگە لە تۆمەتبارەكە ئەویش بەوە توڕە دەبێت و دەبێتە دەماقاڵی تا چەند چەقۆیەك لە سنگی جێگر دەدات.