ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی لیۆناردۆ دیكاپریۆ دوای بەدەستهێنانی ئۆسكاری باشترین ئەكتەر، خەڵاتەكەی لە چێشتخانەیەك بیردەچێت.
دوای ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكار، ئەستێرە ناسراوەكان بۆ نان خواردن دەچنە چێشتخانەیەكی نزیك هۆڵەكە، بەڵام لیۆناردۆ دیكاپریۆ لەوێ خەڵاتەكەی بیر دەچێت و دوای هاتنە دەرەوەی بۆ دەهێنرێتەوە.
ماڵپەڕی (TMZ) گرتەیەكی ڤیدیۆی دەگمەنی بڵاوكردۆتەوە، كە تێیدا پیاوێك دەردەكەوێت لە دیكاپریۆ نزیك دەبێتەوە و خەڵاتەكەی دەداتەوە دەست.
لیۆناردۆ دیكاپریۆ لە ئۆسكاری ئەمساڵدا خەڵاتی باشترین ئەكتەری وەرگرت بۆ ڕۆڵی سەرەكی ئەویش بەهۆی ڕۆڵەكەی لە فیلمی (THE REVENANT)دا.