شاکار ناسح وه‌لی شاجوانی جلوبه‌رگی کوردی له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که ئه‌و خاوه‌نی هیچ په‌یجێک نییه له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک.
شاکار وه‌لی شاجوانی جلوبه‌رگی کوردی بۆ ساڵی 2013 له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تدا که بۆ سپی میدیای ناردووه ڕایگه‌یاند که کۆمه‌ڵێک په‌یج له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک کراوه‌ته‌وه که ئه‌و ئاگاداریان نییه و خاوه‌نی هیچ په‌یجێک نییه له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک.
شاکار له 10ی ئه‌پرێڵی ساڵی 1993 له‌دایکبووه و له ساڵی 2013دا له چوارچێوه‌ی ڕێوڕه‌سمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی کوردستاندا وه‌ک شاجوانی جلوبه‌رگی کوردی هه‌ڵبژێردرا و له ئێستا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی و ساڵی ڕابردوو هاوسه‌رگیری کرد.