هونەرمەندی میللی گۆرانی ئینزبات تەندروستی
بەرەو باشبوون چووە و لە بەشی چاودێری وردی نەخۆشخانەی فریاکەوتن گوازراوەتەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لەو هونەرمەندە بە سپی
میدیای ڕاگەیاند "بارودۆخی تەندروستی بەرەو باشتر چووە و لە ئێستا لە
نەخۆشخانەی فێرکارییە و ئەگەرچی ناتوانێت بەباشی قسە بکات، بەڵام بە بەراورد بە
ڕۆژانی پێشتر تەندروستی زۆر باش بووە".
سەرچاوەکە وتیشی"دوێنێ پزیشکەکان
ڕایانگەیاندووە کە لە نەخۆشخانە دەریدەکەن، بەڵام ئەمڕۆ بۆچوونیان گۆڕاوە و پێیان
باشبووە کە چەند ڕۆژێکی دیکەش لەژێر
چاودێری پزیشکیدا بمێنێتەوە، تا بارودۆخی بەرەو جێگیری باشتر بڕوات".
ڕۆژی ٢٨ ئەم مانگە گۆرانی ئینزبات لە شاری
سلێمانی تەقەی لێکرا و دوو فیشەک بەر ناوسکی کەوتووە پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە
نەشتەرگەری بۆ کراو سەبارەت بە ڕووداوەکەش پۆلیسی سلێمانی بێتاوانبوونی گۆرانی
ئینزیباتی لەو کێشەیە ڕاگەیاند.