ڤیدیۆ...ئاڵای كوردستان لە ماڵی دیانا كەرەزۆن چی دەكات؟

خانمە ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەب دیانا كەرەزۆن ئاڵای كوردستان لە ماڵەكەیەدا دادەنێت.

دیانا كەرەزۆن گرتەیەكی ڤیدیۆی ماڵەكەی خۆی بڵاودەكاتەوە كە بۆ جەژنی نەورۆز گرتویەتی، تێیدا ئاڵای كوردستان دەردەكەوێت كە لەسەر مێزێك دانراوە و چەند كەرەستەیەكی دیكەی تایبەت بە جەژنی نەورۆزی لەسەر دانراوە.

كەرەزۆن لەگەڵ گرتەكەدا پەیامێكی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا پیرۆزبای لە دایكی و سەرجەم خزمەكانی و كوردستانیان كردووە بە بۆنەی نەورۆزەوە بۆ دایكی نوسیوە "زۆر شانازیت پێوە دەكەم و سەرم پێت بەرزە كە تۆ كوردیت".

دیانا كەرەزۆن كە بە ڕەگەز ئوردونییە، بەردەوام لە چاوپێكەوتنەكانیدا شانازی بە كورد بونی دایكیەوە دەكات و باس لەوە دەكات كە ڕەچەڵەكێكی بۆ كوردستان دەگەڕێتەوە، چەند جارێكیش بە جلی كوردییەوە دەركەوتووە.



PM:02:37:31/03/2016