ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەب حسێن جەسمی دوای سەردانكردنی هەولێر چەند وێنەیەكی خۆی بڵاودەكاتەوە.
حسێن جەسمی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند وێنەیەكی خۆی بڵاودەكاتەوە، لەكاتێكدا كە سەردانی كەمپی تایبەت بە ئاوارەكانی كردووە.
لە یەكێك لە وێنەكاندا ئەو هونەرمەندا لەگەڵ چەند منداڵێكی ئاوارەدا سەرقاڵی یاری كردنە و لە وێنەیەكی دیكەشدا یەكێك لە منداڵە ئاوارەكانی كردۆتە باوەش و بەڕوویەوە پێدەكەنێت.
جەسمی لەگەڵ وێنەكاندا نوسیوێتی "لەو شوێنەی كە بارودۆخ وایكردووە لێی نیشتەجێبن، بە هەموو خۆشەویستی دڵپاكی پێكەنینێكەوە یاری دەكەن، وە هیوا لە چاو و مێشكیان نەبڕاوە".
حسێن جەسمی ڕۆژی هەینی لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەشتە كوردستان و سەردانەكەشی تایبەت بووە بە بەشداریكردن لە چەند كارو چالاكییەكی خێرخوازی كە مانگی سوری ئیماراتی لە كەمپی تایبەت بە ئاوارەكان ئەنجامی دەدات.