وێنە...لۆكە لە باوەشی هەڵكەوت زاهیردا

ئاوازدانەر و میوزسیانی ناسراوی كورد هەڵكەوت زاهیر نوێترین وێنەی خۆی بڵاودەكاتەوە.

هەڵكەوت زاهیر لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەیەكی خۆی بڵاودەكاتەوە كە تێیدا دوو منداڵ لە باوەشیدا دانیشتوون و ئاماژەی بەوەش كردووە كە ئەو دوو منداڵە ناویان لۆكە و سەندرێلایە.

لەلایەكی دیكەوە ئەو هونەرمەندە لەڕێی پۆستێكەوە ڕەتیكردۆتەوە بەرپرسێك سەدان هەزار دۆلاری دابێتە گۆرانیبێژێكی فارس.

ئەو هونەرمەندە نوسیوێتی "بابه تێك بڵاوكراوەتەوە گوایە لە ڕێی بە ڕێز كاك تەها بە رواری. مه بلە غی شە ش دەفتە ر دۆلار سە رف كراوە بۆ هونەرمەندێكی فارس زمان لێرەوە ڕای دەگەێنم ئەم هەواڵە دورە لە ڕاستیوە هیچ بنەمایەكی نیە".




PM:01:19:07/04/2016