نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە حسێن جەسمی ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەب دەكات.
نێچیرڤان بارزانی لە شوێنی تایبەتی خۆی پێشوازی كردووە لە حسێن جەسمی و دیارییەكی تایبەتیشی پێشكەشكردووە، ئەو هونەرمەندەش لە پەیامێكیدا كەلەڕێی پەیجەكەیەوە بڵاویكردۆتەوە سوپاسی سەرۆكی حكومەتی كردووە، بۆ ئەو پێشوازییەی لێكردووە.
جەسمی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە وێنەی سەردانەكەی بۆلای بارزانی بڵاوكردۆتەوە و لە تۆڕە كۆرمەڵایەتییەكانیشدا وێنەی ئەو دیارییە بڵاوكراوەتەوە كە بارزانی پێشكەشی جەسمی كردووە.
حسێن جەسمی هەفتەی ڕابردوو بۆ ئەنجامدانی چەند كارێكی خێرخوازی لەگەڵ مانگی سوری ئیماراتی سەردانی هەولێری كرد.