ڤیدیۆ...ئابڕوچونەكەی ئیلیسا وەك بۆمب دەتەقێتەوە

شاعیری ناسراوی لوبنانی فارس ئەسكەندەر بۆمبێك دەربارەی گۆرانی (عبالی) دەتەقێنێتەوە كە ئەستێرەی ناسراو ئیلیسا وتویەتی.

فارس ئەسكەندەر لە چاوپێكەوتنێكی وەڵامی چەند وتەیەكی ئیلیسا دەداتەوە كە باسی لەوە كردبوو گومان لەوە دەكات ئەو شاعیرە تێكستی گۆرانی (عبالی) نوسیبێت، چونكە گۆرانییەكە هێندە جوان هەستی كچێك دەردەخات كە كوڕ ناتوانێت ئەو شێوە بنوسێت.

فارس ئەسكەندەر لەوە وەڵامی قسەكانی ئیلیسادا دەڵێت "ئەو گۆرانیەكەی بە دەنگی خۆی نەوتووە، بەڵكو وەك قسە كردنی ئاسایی وشەكانی گۆرانییەكەی تۆمار كرد، دواتر داوایكرد كە بە پرۆگرام، دەنگەكەی بە جۆرێك چاكبكرێت كە لە دەنگی یاراوە نزیك بێت".

ئەسكەندەر باس لەوە دەكات كە بۆ تەواو كردنی ئەو كارە كچێكیان هێناوە كە دەنگی لە یارا و ئیلیساوە نزیك بووە و توانیەكی باشی لە وتنەوەی گۆرانیدا هەبووە، تا گۆرانیەكەیان بە دەنگی تۆمار كردووە.

دوای تەواو بونی پرۆگرامەكەش ئیلیسا بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ وەڵامی قسەكانی ئەو شاعیرەی دایەوە و لەڕێی تویتێكەوە نوشی "ژیان بەردەوامە".



PM:02:37:01/05/2016