ڤیدیۆ...ڕەغدە بەم شێوەیە باسی دەوڵەتی كوردی دەكات

خانمە ئەكتەری بەناوبانگی عەرەب ڕەغدە باسی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی دەكات.

ڕەغدە لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژە بەوە دەكات كە لەئێستادا كوردەكان داوای دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی دەكەن، گەر ئەمەش ببێت ئەوا نیشانەی دابەشبونی سوریایە.

ڕەغدە دەڵێت "گەر ئەسەد واز لە سەرۆكایەتی سوریا بێنێت من بە ناپاك ناوی دەبەم، ئەوەتا ئێستا كوردەكان داوای دەوڵەت دەكەن، گەر ئەویش وازبهێنێت، ئەوا چەندین ناوچە لە سوریا جیادەبێتەوە و دەوڵەت دورست دەكات".

ئەو خانمە ئەكتەرە لە بەشێكی دیكەی چاوپێكەوتنەكەیدا باس لە بەڵێنێكی خۆی دەكات كە داوێتی بەوەی بەهیچ جۆرێك قژی نابڕێت، تا ئەو ڕۆژەی حەلەب دەكەوێتەوە دەستی سوپای سوریا، لەو ڕۆژەشدا لە گۆڕەپانێكی گەورەی ئەو شارە قژی دەبڕێت و لەوێدا بڵاویدەكاتەوە.





PM:02:07:04/05/2016