وێنە...شەڕی جیهان و ئەم كوڕە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەخرۆشێنێت

جیهان هاشم كە یەكێكە لەو كچە كوردانەی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام ڤیدیۆی خۆی بڵاودەكاتەوە، لەگەڵ گەنجێكدا بە ناوی هاوسەر لەڕێی ڤیدیۆكانەوە دەبێتە شەڕیان و دەبنە جێی باسی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

هاوسەر كە كوردێكی نیشتەجێی سویدە، لەڕێی گرتەیەكی ڤیدیۆیوە رشەخنە لە جیهان هاشم و شێوازی ڤیدیۆكانی دەگرێت بە شێوەیەكی گاڵتەجاڕی و چەندین وشەی نەشیاوی بەرامبەر بەكاردەهێنێت، جیهان هاشمیش وەك وەڵامێك چەندین ڤیدیۆی هاوشێوە بڵاودەكاتەوە و هێرشە دەكاتە سەر ئەو كوڕە.

پاش گەرمبونی بابەتەكە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەو بابەتە دەخرۆشێن و چالاكەوانی ئینستەگرامیش بەسەر چەند دوو بەرەی جیهان و هاوسەردا دابەش دەبن، كە بەشێكیان ڕەخنە لە هاوسەر و شێوازی ڤیدیۆكانی دەگرن و بەشێكی دیكەشیان ڕەخنەكانیان ئاڕاستەی جیهان دەكەن.








PM:02:16:10/05/2016