كەناڵی NRT2 بڕیار دەدات بۆ ماوەیەك درامای وێستگەی تەكسی ڕابگرێت.
كەناڵی NRT2 بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە درامای وێستگەی تەكسی ڕادەگرێت كە درامایەكی دۆبلاژكراوی توركییە و بۆ نزیكەی ساڵێك دەبێت لەو كەناڵەوە پێشكەش دەكرێت و بینەرێكی زۆری لەخۆی كۆكردۆتەوە.
هۆكاری ڕاگرتنی دراماكە بۆ پێشكەشكردنی درامایەكی دیكە دەگرێتەوە لە هەمان كاتی ئەودا، ئەویش درامای (هەنگاوەكانی سەر خۆلەمێش)ە.
هەنگاوەكانی سەرخۆڵەمێش یەكێك لە دراما كوردییەكان كە چەندین ئەكتەری ناسراوی كورد بەشداریان تێدا كردووە و لە بەرهەمهێنانی كۆمپانیای بابیلۆنە.