ئەستێرەی بەناوبانگی میسری میرهان حسێن بەهۆی بەشداری كردنی لە پرۆگرامی (رامز یلعب بالنار) هەوڵی خۆكوشتن دەدات.
میرهان حسێن لە پرۆگرامی (رامز یلعب بالنار) توشی چەندین ڕووداوی ناخۆش و كاریگەر دەبێت و دوای زانینی ئەوەش كە پرۆگرامەكە تەڵەیەكە، توشی بارێكی دەرونی خراپ دەبێت و هەوڵ دەدات لە باڵەخانە بەرزەكەوە خۆی بخاتە خوارەوە.
ئەڵقەكەی میرهان بە یەكێك لە بەهێزترین ئەڵقەكانی ئەم وەرزەی پرۆگرامەكەی رامز دادەنرێت و بینەرێكی زۆری بۆ خۆی كۆكردتەوە.
پرۆگرامەكەی ئەمساڵی ئەستێرەی میسری ڕامز جەلال لە وڵاتای مەغریب وێنەگیراوە و میوانەكانیش بە مەبەستی ڕێزلێنان بانگهێشتی یەكێك لە تاوەرە بەرزەكان ئەو وڵاتە دەكرێن، دواتریش چەند تەقینەوەیەك لەو شوێنەدا ڕوودەدات و هونەرمەندان دەخاتە حاڵەتی ترس و دڵەڕاوێكییەكی زۆرەوە.