وێنە...باوەڕ ناكەن عەمار كوڤی لەكوێیە

هونەرمەندی لاو عەمار كوڤی چەند وێنەیەكی جیاوازی خۆی بڵاودەكاتەوە.

عەمار كوڤی لەڕێی پەیجە تایبەتەكانییەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند وێنەیەكی تایبەتی خۆی بڵاودەكاتەوە كە لە ئیتاڵیا گرتویەتی و سەردانی شاری ڤینسیای كردووە، ئەمەش بۆ یەكەمجارە ئەو هونەرمەندە سەردانی ئەو شوێنە بكات.

مەبەستی ئەو سەردانی عەمار بۆ ئیتاڵیا بەشداری كردنە لە گەشتێكی كەشتی ئەستێرەكان كە چەندین ئەستێرەی ناسراوی عەرەبی تێیدایە و لەسەر كەشتیەك گەشت بۆ چەند وڵاتێكی جیهان دەكەن و لە كەشتێكەشدا لە ئاهەنگی تایبەتدا چەندین بەرهەم پێشكەشی ئەو كەسە ئاساییانە دەكەن كە بەهەمان كەشتی گەشت دەكەن.




PM:03:45:09/07/2016