وێنە...ببینە هێڵی لەڤ بەهۆی چییەوە دڵخۆشە

خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد ئاهەنگ بۆ زیادبونی هەوادارانی دەگێڕێت.

هێڵی لەڤ لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەیەكی نوێی بڵاوكردۆتەوە كە دوو میزەڵانی بەدەستەوە یەكیان ژمارە دووە و ئەو دیكەشیان پیتی (M) بە زمانی ئینگلیزی.

ئەو وێنەیەی لەڤ وەك هێمایەكە بۆ زیادبونی لایكەكانی بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن، ئەمەش دڵخۆشییەكی زۆری بۆ ئەو خانمە هونەرمەندە دروست كردووە و سوپاسی هەوادارانی كردووە و خۆشەویستی خۆی بۆیان دووپات كردۆتەوە.

هێڵی لەڤ یەكێكە لەو خانمە هونەرمەندانەی توانیوێتی لەسەر ئاستی جیهان بەهۆی كارەكانییەوە ناوبانگێكی باش بۆ خۆی پەیدا بكات و زۆرێك لە میدیا جیهانییەكانیش گرنگی بە كارەكانی بدەن.




PM:02:12:10/07/2016