فەرهاد پیرباڵ لە دووەمین هاوسەری جیابوویەوە

فەرهاد پیرباڵ نوسەر و مامۆستای زانکۆ، لە هاوسەرە نوێکەی کە قوتابی خۆی بوو جیابوویەوە و ئەمەش جاری دووەمە فەرهاد پیرباڵ لە هاوسەرەکانی جیاببێتەوە.

فەرهاد پیرباڵ ساڵی ڕابردوو لەگەڵ کچێکی تەمەن 23 ساڵ بەناوی ئاڵا دلشاد هاوسەرگیری کرد، بەڵام لە ئێستادا جیابوونەتەوە.

لەو بارەیەوە ئالا دلشاد، راگەیاند، "بەبێ هیچ کێشەیەک جیابووینەوەو تەواوی رێکارە یاساییەکانمان تەواو کردووە، ئێستاش وەک هاوڕێ قسە دەکەین، بەڵام بۆ پیکوەژیان نەدەگونجاین و نەماندەتوانی بەیەکەوە بژین".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە جیاوازی تەمەنی نێوان فەرهاد پیرباڵ و ئاڵا ٣٠ ساڵ بوو ئەمەش لە فەیسبووک کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە لە کاتی خۆیدا.

بێشتریش فەرهاد پیرباڵ لەگەڵ تەرزە جاف، شاعیر و چیرۆک نووس هاوسەرگیری کردبوو.



PM:06:48:16/07/2016