ئەساڵە وێنەیەکی خۆی بە جلوبەرگی مەلەوە بڵاوکردەوە

خانمە گۆرانیبێژی سووری ئەساڵە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لەگەڵ منداڵەکانی بڵاوکردووەتەوە کە لە مەلەوانگەیەکدایە.

دوێنێ ئەساڵە لە پێگەی بتایبەتی خۆی وێنەیەکی بڵاوکردوەوە کە لەگەڵ منداڵەکانیدا مەلە دەکات و بەشێک لە هەوادارانی بۆیان نوسیوە كە ئەو خانمە نە دەبوو بە جلوبەرگی مەلەوە وێنەی خۆی بڵاوبكاتەوە .


ئەساڵە موستەفا نەسریلە لایەن زۆرێکەوە بە یەکێک لە باشترین ھونەرمەندەکانی سوریا دادەنرێت لە دوو دەیەی ڕابردوودا.

ئەساڵە کچێکی بە ناوی (شام) و کوڕێکی بە ناوی (خالید) ھەیە لە مێردی یەکەمی، کە لە ساڵی٢٠٠٥لێک جیابوونەوە. ئێستا سەرپەرشتی بەخێوکردنی ھەردوو مناڵەکەی ئەکات. دوای ئەوە ئەساڵە شووی کرد بە دەرھێنەری بەناوبانگی فەڵەستین ئەساڵە لەگەڵ ئەو هاوسەرەیدا منداڵێکی لەبارچوو.




PM:12:44:20/07/2016