هەودا ئەحمەد پێشکەشکاری دیاری کەناڵی KNN چەند نهێنییەکی ژیانی تایبەتی خۆی ئاشکرا کردووە.
هەودا باس لەوە دەکات کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا
هاوسەرگیری کردووە بەڵام دوای پێنج ساڵ و لە ساڵی ٢٠١٢دا لە هاوسەرەکەی
جیابووەتەوە و ماوەی پێنج ساڵە بە تەنها و لەگەڵ منداڵەکەیدا دەژی.
ئەو باس لەوەش دەکات کە باوک و دوو برای زۆر
هاوکاریان کردووە لە ژیانیدا.
هەودا دەڵێت "چەندین جار داوای
هاوسەرگیریم لێکراوەتەوە، بەڵام لە ئێستادا ئامادەی هاوسەرگیری نیم، نازانم کەی
ئامادە دەبم".
ئەو باس لەوە شدەکات حەزدەکات کاتێک عاشق
بووەوە هەمووشتێک بە نهێنی بمێنێتەوە و دەڵێت "ئەگەر بە نهێنی بمێنێتەوە
عەشقەکە جوانتر دەبێت".
هەودا لە ساڵی ١٩٨٥ لە شاری سلێمانی
لەدایکبووە و ماوەی ١٥ ساڵە وەک پێشکەشکار کاردەکات.