بێژەرە دیارەکەی KNN پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری چی نووسی؟

بێژەرە دیارەکەی کەناڵی KNN پێش چەند کاتژمێریک پێش چوونە هۆڵی نەشتەرگەرییەوە، چەند کۆمێنتێک بۆ بینەران و هاوڕێیانی خۆی دەنووسێت.

شۆخان کەریم بێژەری دیاری کەناڵی KNN کە دووەمجارە نەشتەرگەری ( جیوبی لووت ئەنجام ) دەدات لە پۆستێکدا چەند ساتێک پێش نەشتەرگەری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک نووسیوویەتی "کەمێکی تر بەرەو ژوری نەشتەرگەری ئەڕۆم ....ئەمە ناخۆشترین شتێکە بەتایبەت کە ئەزیزترین کەسم کە دایکمە لەگەڵم نیە ،، سەرباری ئەوەی هەمو ئەزیزانم ئێستا لەگەڵمن و ئاگایان لێمە".

شۆخان لە درێژەی پۆستەکەیدا دەنووسێت" حەزەکەم بڵێم کە خۆشەویستی و هاندانی ئێوە ورەو هیوام پێ ئەبەخشێ ..لێرەوە خۆشەویستی و ڕێزم بۆ بینەران و هاوڕێ و هاوکارانم چاوی هەمو ماچەکەم لە کەموکورتیەکانم ببەخشن بە هیوام بە دیدارتان شاد ببمەوە".




PM:09:45:23/07/2016