ڕۆژان نهێنییەکانی ژیانی ئاشکرا دەکات

رۆژان ئەبوبەکر، بێژەر و پێشکەشکاری ڕووداو لە چاوپێکەوتنێکدا نهێنییەکانی ژیانی ئاشکرا دەکات

ڕۆژان دەڵێت "بەبەردەوامی گوێ لە میوزیک و گۆرانی دەگرم، حەزیشم لە ژەنینی پیانۆیە، بەگشتی گوێ لە گۆرانییە کوردییەکان دەگرم، بە تایبەتی زەکەریا عەبدوڵڵا و هۆمەر دزەیی".

رۆژان باسی سەردەمی قۆناخی سەرەتایی خوێندنی دەکات لە قوتابخانەو دەڵێت، لە وێنەکێشان باش نیم، ئەو کاتەی لە قوتابخانەی سەرەتاییش بووم نەمدەتوانی وێنە بە باشی بکێشم، بەڵام حەزم لە سەیرکردنی فیلمی سینەماییە بە تایبەتی ئەگەر بە گرووپ چەند کەسێک بین سەیری بکەین و کەسێک هەبێت پێشتررووداوەکانی نێو فیلمەکەم پێ بڵێت.

هەروەها دەشڵێت "جوانتریم فیلم کە بینیبێتم فیلمی زۆربا-یە، کە فیلمێکی هاوبەشی یۆنانی-بەریتانییەو لە ساڵی 1964 بڵاوکراوەتەوە"




PM:07:52:24/07/2016