رفعهت رهجهب
هونەرمەندی شاری دهۆک بەهۆی جەڵتەوە بە پەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە و دوای ئەنجامدانی
نەشتەرگەری بۆی لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە.
کەناڵی وار بڵاویکردەوە
کە هونەرمەند رفعهت رهجهب جەڵتە لێی داوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری
دهۆک و لەوێدا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە و بە گوێرەی وتەی پزیشکەکان باری تەندروستی
لە ئێستادا جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە.
پزیشکەکەی باسی
لەوە کرد کە دوای دوو ڕۆژ ئەگەر باری تەندروستی بە جێگری بمێنێتەوە ئەوا لە نەخۆشخانە
دەردەکرێت.