وێنە... ئیلیسا ناچار دەكرێت جلە وروژێنەرەكانی بگۆڕێت

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی ئیلیسا ناچار دەكرێت ئەو جلانەی بگۆڕێت كە وێنەی پۆستەری ئەلبومە نوێكەی پێوە گرتووە.

ئیلیسا لە سەرجەم كارەكانی ئەلبومە نوێكەی تەواوبووە بڕیارە لەگەڵ هاتنی جەژنی قوربانی بڵاویبكاتەوە، بەڵام بەرپرسانی كۆمپانیای ڕۆتانا ناچاریان كردووە ئەو جلانەی بگۆڕێت كە وێنەی پۆستەی ئەلبومەكەی پێوە گرتووە، ئەمەش بەهۆی وروژێنەری جلەكانی و ئەو كرانەوە گەورەیەی لای قاچییوە هەبووە.

ئەو خانمە هونەرمەندە لەسەر داوای كۆمپانیاكە جلەكانی گۆڕیوە و دوبارە وێنەكانی گرتۆتەوە بەجۆرێك، كرانەوەی لای قاچی كەمتر بووە.

بەپێی زانیارییەكان ئیلیسا 30 گۆرانی نوێی تۆمار كردووە و بڕیاریداوە 15 دانەیان بكاتە  تراكی ئەلبومە نوێكەی و بڵاوكردنەوەی ئەوانی دیكەش دوابخات.




PM:12:16:02/08/2016