خانمە هونەرمەندێکی کورد ڤیدیۆ و وێنەی خۆی لە مەلەوانگەیەکدا
بڵاوکردەوە کە بە جلی مەلەوانیەوەیە و مەلە دەکات.
هەزان ئاتەش کە خەڵکی باکوری کوردستانە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی
نیشتەجێیە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنە و ڤیدیۆیی خۆی
بڵاوکردوەتەوە کە بە جلی مەلەوانییەوەیە.
هەزان هاوسەرگیری نەکردووە و یەک تاتۆ بە دەستیەوەیەتی و زۆربەی شەوان
لە هۆتێلە پێنج ئەستێرەکانی سلێمانی گۆرانی دەڵێت و هەر لەوێ دەمێنێتەوە.
لەماوەی ڕابردووشدا بەشداری چەند بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی کرد و بە
زمانی کوردی و تورکی چەند گۆرانییەکی وت و بە پێی فەیسبووکەکەی بێت، ناوبراو زمانی
فەڕەنسیش دەزانێت.