وێنە...شاجوانەكەی ئینستەگرام بە جلی كوردییەوە ببینە

شەبنام بارانی شاجوانی ئینستەگرام بە جلی كوردییەوە دەردەكەوێت.

شەبنام بارانی كە كچە كوردێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، چەند وێنەیەكی نوێی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكاتەوە و لە یەكێك لە وێنەكانیشدا بە جلی كوردییەوە دەردەكەوێت.

بارانی بە بڵاوكردنەوەی ئەو وێنانە هەوادارانی سەرسام كردووە و ئەوانیش لەڕێی لایك و كۆمێنتەوە باسی جوانێكەیان كردووە.

شەبنام بارانی كە كچە كوردێكی ڕۆهەڵاتی كوردستانە، ساڵی 1994 لەدایك بووە بەهۆی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و جوانی ڕوخساری توانیوێتی هەوادارێكی زۆر بۆ خۆی كۆبكاتەوە.




PM:02:34:13/08/2016