جیهان هاشمی كچە چالاكەكەی ئینستەگرام لەگەڵ دوو ناسراوترین بێژەری كورد دەردەكەوێت.
جیهان هاشم دوای مانەوە بۆ ماوەیەك لە توركیا دەگەڕێتەوە كوردستان و سەردانی سلێمانی دەكات، دواتریش لەگەڵ هەردوو بێژەری دیاری كوردسات نیوز سەرتیپ بەختیار و سنور ئالانی دەردەكەوت.
جیهان و سەرتیپ و سنور وێنەی خۆیان لەگەڵ یەكتر لەڕێی پەیجە تایبەتەكانیان لە ئینستەگرام بڵاوكردۆتەوە، سنور ئالانی لەگەڵ وێنەكەی خۆی و جیهان نوسیوێتی "من پشتگیری هەموو ئەو كچانە دەكەم كە دەیانەوێت لەسەر پێی خۆیان بوەستن و بە بەهرە و كارە جوانەكانیان خزمەت بكەن بەبێ جیاوازی، تكایە با واز لە شكاندن یەكتر و ڕوخاندنی یەكتربهێنن، خۆشەویستی بەشە بۆ ژیان".
لەلایەكی دیكەوە خانمە هونەرمەند كۆمسای گرتەیەكی ڤیدیۆی جیهان و سنور بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا جیهان هاشم لە ئوتومبێلدایە لەگەڵ سنور ئالانی و یەكێك لە گۆرانییەكانی كۆمسای دەڵێتەوە.