شارا ئیبراهیم پێشکه‌شکاری دیاری که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی دوو چه‌ند ڤیدیۆیه‌کی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی سناپ چات بڵاوکرده‌وه که وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت له سه‌یران بووه و ده‌ڵێت خۆی خواردنی لێ ناوه.
شارا که به‌رده‌وام له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام و سناپ چات چالاکییه‌کانی بڵاوده‌کاته‌وه، چه‌ند ڤیدیۆییه‌کی نوێی خۆی بڵاوکردووه‌ته‌وه که له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا چوون بۆ سه‌یران له ڕۆژی هه‌ینیدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه ده‌وامی نه‌بووه و به‌رنامه‌که‌ی پێشکه‌ش ناکات.
شارا له‌سه‌ر یه‌کێک له ڤیدیۆکان نوسیویه‌تی "برنجی دار به‌ده‌ستی خۆم له‌گه‌ڵ تاسکه‌بابی"
شارا ئیبراهیم لە ٢٠/٩/١٩٨٩ لە دایکبووە ئەو تا ئێستا لە سێ کلیپدا بەشداری کردووە و دوو جار هاوسه‌رگیری کردووه و خاوه‌نی منداڵێکه و پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی ئێواره‌ی ئێن ئاڕ تی دووه.