وێنە...خانمە هونەرمەندێكی ناسراوی كورد واز دەهێنێت و ئەم كارە دەكات

خانمە هونەرمەندی ناسراو ئاڤان جەمال واز لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەهێنێت.

هونەرمەند ئاڤان جەمال كە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە و سەرۆكی لیژنەی هونەر و ڕۆشنبیرییە لەو ئەنجومەنە لەسەر لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، واز لە ئەندامێتی ئەو حیزبە دەهێنێت و وەك كەسێكی سەربەخۆ كاردەكات.

ئاڤان جەمال بەهۆی ڕێكارەكانی گۆڕینی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەن لە پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ چوار ئەندامی دیكەدا واز لە یەكێتی دەهێنێت و پێكەوە لیستێكی سەربەخۆ دروست دەكەن.

ئاڤان جەمال ساڵی 1977 لە سلێمانی لەدایك بووە و ماوەی 20 ساڵە سەرقاڵی ئەنجامدانی كاری هونەرییە و خاوەنی چەند ئەلبوم و كلیپێك، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2014ش وەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەڵبژێردراوە.




PM:02:00:25/08/2016