وێنە.. ئایا هەودا هاوسەرگیری دووەمی کردووە؟

هەودا ئەحمەد، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کەی ئێن ئێن ئاشکرای دەکات کە ئەنگوستیلەکەی دەستی زۆر خۆشدەوێت و حەزی لێیەتی و جەختیش لەوە دەکاتەوە لە ئێستادا لە پلانیدا نییە هاوسەرگیری بکاتەوە.

هەودا ئەحمەد سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن هاوسەرگیری کردبێتەوە بۆیە بەردەوام ئەنگوستیلەیەک لە پەنجەیدایە دەڵێت حەزی لەو ئەنگوستیلەیە و دەیەوێت دایم لەگەڵیدا بێت و دەڵێت" لە ئێستاشدا لە پلانمدا نییە هاوسەرگیری بکەمەوە".

هەودا لە ساڵی ١٩٨٥ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ماوەی ١٥ ساڵە وەک پێشکەشکار کاردەکات.

هەودا باس لەوە دەکات کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا هاوسەرگیری کردووە بەڵام دوای پێنج ساڵ و لە ساڵی ٢٠١٢دا لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و ماوەی پێنج ساڵە بە تەنها و لەگەڵ منداڵەکەیدا دەژی.




PM:02:49:25/08/2016