وێنەیەکی هەڤاڵ ئەبوبەکر و هاوسەرەکەی بڵاوکرایەوە

وێنەیەکی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری نوێی سلێمانی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بڵاوکرایەوە کە بە گوێرەی زانیارییەکان لە کاتێکدا بووە کە سەردانی زانکۆی ئەمریکییان لە سلێمانی کردووە.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە خۆشەویستی هاوسەرەکەی دەکات‌و دەڵێت جگ لە ئەو کەسی خۆشنەویستوە‌و باس لەوەش دەکات گەر کەسێک پێی بڵێت خۆشی دەوێت دەڵێت باڵانسی دڵی بەشی ئەوە ناکات.

هەڤاڵ ئەبوبەکر لە ساڵی ١٩٧١ لەدایکبووە و دکتۆرای هەیە لە رۆژنامەوانیدا و مامۆستای زانکۆی سلێمانی بووە و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕانە و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بووە و لە ئێستاشدا لە لایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە وەک پارێزگار دەستنیشان کراوە.




PM:07:19:26/08/2016