وێنە.. ئایا نەرمین كاوانی نەشتەرگەری جوانكاری كردوە؟

خانمە ئەكتەری دیاری كورد، نەرمین كاوانی وێنەیەكی نوێی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكراوەتەوە كە بەشێك لەهەوادارانی ئاماژە بەوە دەكەن كە نەشتەرگەری جوانكاری بۆكراوە.

نەرمین كاوانی لەپێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردوەتەوە كە تێدا بەشێوازێكی جیاواز دەركەوتووە‌و بەشێك لەهەوادارانی پێیانوایە نەشتەرگەری جوانكاریی بۆ دەموچاوی ئەنجام داوە.

ئەو هونەرمەندە له‌ دایكبووی شاری سلێمانییه‌، ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌رجوانه‌كانی سلێمانیه‌ به‌شداری هه‌ر یه‌ك له‌ دراماكانی " گه‌رده‌لول ، دووپشك ، ئاره‌زوو ، كه‌ركوك 4 ، ژیله‌مۆ"ی كردووه‌.






PM:04:27:29/08/2016