ماوەی دوو مانگە گەیلان عەبدوڵا پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کورد ماکس لە
کاری ڕاگەیاندن دوورکەوتوەتەوە و سەرجەم ئەو بەرنامانەی پەخشدەکرێت پێشتر تۆمار
کراون
گیلان سەبارەت بە هۆکاری دوورکەوتنەوەی ڕایگەیاندووە "ھۆکاری
دوورکەوتنەوەم لە ڕاگەیاندن تەنیا بەھۆی نەخۆشکەوتنی باوکمەوەیە، زۆریش حەز دەکەم
زوو بگەڕێمەوە ھەرێمی کوردستان و خزمەتی کاری ڕاگەیاندن بکەم".
هەروەها دەڵێت "کاتی گەڕانەوەم دیار نییە، بە جۆرێک
تاوەکوو بارودۆخی تەندروستیی باوکم بەرەو باشی نەچێت، ناتوانم بگەڕێمەوە ھەرێمی
کوردستان، چونکە دەمەوێت بە دڵخۆشی بگەڕێمەوە سەر شاشەکان".
گەیلان خەڵکی شاری مەریوانی کوردستانی ڕۆژھەڵاتە، چەند
ساڵێکە ھاتووەتە باشووری کوردستان و دەستی بە کاری ڕاگەیاندن کردووە.