ستایشتان بیرماوە؟؟ بزانە دوای شەش ساڵ چەند گۆڕاوە


چەند وێنەیەکی نوێی خانمە ئەکتەری شۆخ و شەنگی ئێران، نێرگز محەمەدی بڵاوکراوەتەوە لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا.

نێرگز کە لە هەرێمی کوردستان بە ستایش ناسراوە لە چاوپێکەوتنێکدا باس لەوە دەکات کە بەهۆی کاری نواندنەوە هیچ کەسێک خوازبێنی ناکات بۆیە تا ئێستا هاوسەرگیری نەکردووە.

هەروەها لەو چاوپێکەوتنەدا دەڵێت " تا بەر لە ٢٥ ساڵى چەند داواکارێکى هەبووە و بەڵام دواى دەرکەوتنم لە هونەر و سینەمادا و خەریک بوونم بەم کارەوە چیدى لەوە بە دواوە هیچ کەسێک پێشنیارى هاوسەرگیرى بۆنەکردووم"

بە گوێرەی میدیاکانی ئێران، لە دوای ئەو لێدوانەوە سەدان کەس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی داوای هاوسەرگیرییان لێکردووە. نێرگز بەکالۆریۆسی لە پەرستاریدا هەیە و بەشداری چەندین کاری درامای کردووە.



PM:05:18:07/09/2016