شاجوانە کوردەکەی ئینستاگرام بە وێنەیەک گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

شەبنام بارانی، کە بە شاجوانی ئینستاگرام ناسراوە، بە وێنەیەک دەبێتە جێگەی سەرنجی تۆڕە کۆمەلایەتییەکان لە زۆرێک لە پەیجەکان وێنەکەی بڵاوکراوەتەوە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، شەبنام بارانی وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە هەوادارانی سەرسام کردووە و بەشێک لە هاوادارانیشی نوسیویانە"جلوبەرگی ئەوەندە ڕووت مەپۆشە، ئەوە لەگەڵ کلتوری کوردیدا ناگونجێت".

شەبنام تەمەنی ٢١ ساڵە و دانیشتووی وڵاتی نەرویجە و بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی بە بەردەوام، بە شاجوانی ئینستاگرام ناودەبرێت




PM:07:40:09/09/2016