بێژەر ناسراوی عەرەب سوهێر قەیسی بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەك هەوادارانی سەرسام دەكات.
سوهێر قەیسی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەیەكی نوێ خۆی بڵاودەكاتەوە و بە چەند زمانێكی جیاوازیش بەیانی باش لە هەوادارانی دەكات.
لە وێنەكەدا قەیسی بە عەزییەكی كورتی سەرنجڕاكێشەوە دەردەكەوێت و لەگەڵ وێنەكەشدا بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی و توركمانی و سریانی و ئاشوری بەیانی باشی لە هەوادارانی كردووە بە زمانی ئینگلیزیش خۆشەویستی خۆی بۆ دووپات كردونەتەوە.
هەوادارانی ئەو بێژەرە ناسراوە كە بە شاجوانی بێژەرەكان ناسراوە لەڕێی لایك و كۆمێنتەوە سەرسامی خۆیان بە وێنەكە دەربڕیوە و خۆشحاڵیش بوون بەوەی كە بەزمانی نەتەوە جیاوازەكانی عێراق بەیانی باشی لێكردوون.