خانمە هونەرمەندی ناسراو لۆكە زاهیر بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی نوێ پیرۆزبای جەژن دەكات.
لۆكە زاهیر لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە كە تێیدا بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش دەردەكەوێت و لەگەڵ وێنەكەشدا پیرۆزبای جەژن لە هەمووان دەكات.
لۆكە پیرۆزباییەكی تایبەت بۆ كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەنێرێت و هیواش دەخوازێت و ئاشتی و ئارامی كوردستان بگرێتەوە.
پێشتر ئەو خانمە هونەرمەندە ڕاگەیاندبوو كە لە جەژندا ئەلبومێكی نوێ بلاودەكاتەوە كە لە 14 تراك پێكهاتووە، كە 11 تراكیان بەشێوەی لایڤ وتووە، دوو تراكیشیان لە پرۆگرامی شەقامی كەناڵی (NRT2) پێشكەشی كردووە لەگەڵ گۆرانی من و تۆ كە ماوەیەك پێش ئێستا بڵاویكردەوە و سەركەوتنێكی زۆری بەدەستهێنا.