هونەرمەندی ناسراو، نیان عەبدوڵا پێش ئەوەی بڕواتە دەرەوەی وڵات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند وێنەیەکی خێزانی خۆی بڵاودەکاتەوە.
لەو وێنانەدا کە لەگەڵ هاوسەر و هەردوو مناڵەکەیدایە، لە پۆستێکدا نووسیوویەتی" لەچەند رۆژی داهاتوودا سەفەر دەکەم و بەو هیوایەم چارەسەری تەواوم بۆ بکرێت و رزگارم بێت لەم نەخۆشیە مەترسیدارە".
نیان عەبدوڵا لەساڵی ١٩٩٥ ەوە سەرقاڵی کاری هونەرییە و ٥٠ بەرهەمی تۆمار کردووە.