ڕەندە شۆڕشی خانمە پێشكەشكاری پرۆگرامی ڕەنگ و ئاهەنگ لە كەناڵی كورد ماكس، وێنەیەكی جیاوازی خۆی بڵاودەكاتەوە.
ڕەندە شۆڕش لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەكی خۆی بڵاودەكاتەوە كە لە تەمەنی منداڵیدا گرتوویەتی بێ ئەوەی ئاماژە بە ساڵی گرتنی وێنەكە و تەمەنی بدات لەو كاتەدا.
لەگەڵ وێنەكەدا ئەو پێشكەشكارە نوسیوێتی "منداڵێ...هەموومان پڕ بووین لە هیوا بۆ داهاتوو كەچی زۆربەی هیوایەتەكانمان بوون بوون بە خۆڵەمێش و وەك گەڵای پاییز هەڵوەرین".
ڕەندە شۆڕش كچە پێشكەشكارێكی كوردە كە چەند ساڵێك لە دەرەوەی كوردستان ژیاوە و ماوەیەكیشە پێشكەشكاری پرۆگرامی ڕەنگ و ئاهەنگە لە كەناڵی كوردماكس.