میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە ئەگەرچی موراد بۆز لە ئێستادا
خۆشەویسیتی ئاسلی ئەنەوەرە کە ناسراوە بە مینا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا
بە دوای ژنەکەی پێشوویەوەیە و وێنەکانی لایک دەکات.
دوێنێ میدیاکان تورکیا ئاشکرایانکرد ئەگەرچی (موراد بۆز) لە
هاوسەرەکەی پێشووی خانمە نمایشکار (ئەلیز ساکاجا) جیابوەتەوە بەڵام نەیتوانیوە لە
یادی بکا، ئەگەرچی تەواوی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوسەری پێشووی پچڕاندووە و
فۆڵۆکەشی لابردووە، بەڵام چووەتە نێو وێنە و ڤیدیۆکانی و لایکی کردووە، بەڵام
ئەگەرچی زوو لایکەکانی لابرد بەڵا ئەم هەواڵە بە شێوەیەکی بەر بڵاو لە میدیاکان
بڵاوکرایەوە.
پێشتر موراد بووز و پێشنیاری ھاوسەرگیری بۆ مینا کرد
بەڵام ئەو هاوسەرگیرییەکەی ڕەت کردەوە بە بێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکات، بەڵام
لەگەڵ هەموو ئەوەشدا ئەوان لە یەک ماڵدا پێکەوە دەژین
"ئاسڵی ئەنوەر" لەساڵی ١٩٨٤
لە وڵاتی لەندەن لەدایکبووە و دەرچووی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانە، لە ساڵی ٢٠١٥
لە ھاوسەری یەکەمی جیا بووەتەوە و لە ئێستەدا لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە لەگەڵ "موراد
بوز".