پێشکەشکارێکی دیاری KNN وازی هێنا

ڕەنج شاڵی بەرپرسی بێژەرانی کەناڵی کەی ئێن ئێن ڕایگەیاند کە دەستیلەکارکێشاوەتەوە و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات.

لە پێگەی تایبەتی خۆی ڕەنج شاڵی نوسیویەتی " دەمەوێت ڕایبگەێنم کە زۆر بە داخەوە من وەک بەپرسی بێژەران و کارمەندی کەناڵی کەی ئێن ئێن دەستم لەکارکێشاوەتەوە"

هەروەها نوسیویەتی" هەرچەندە بۆ ماوەیەکی زۆرە لە بیرکردنەیەوەکی قوڵدابووم بۆ ئەوەی نەگەمە بڕیارێکی قورسی لەم شێوەیە ، بەڵام پێم وایە هەر کەسێکی تر ئەو شێوە لە هەڵسوکەتی بەرامبەر بکرێت قبوڵی لەم بڕیاڕەی من کەمتر ناکات"

دەقی روونکردنەوەکە:

ڕونکردنەوەیەک سەبارەت بە دەست لەکارکێشانەوەم لە کەناڵی ئازیزی کەی ئێن ئێن

سڵاو بۆ گشت لایەک .......
دەمەوێت ڕایبگەێنم کە زۆر بە داخەوە من وەک بەپرسی بێژەران و کارمەندی کەناڵی کەی ئێن ئێن دەستم لەکارکێشاوەتەوە ، هۆکارەکاشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەکاتی گفت و گۆ کردن لەسەر ئیشی رۆژانەی کاناڵەکە کە من وەک بەرپرسی بەشێک و بێژەری هەواڵی سیاسی کارم تێدا دەکرد ، بەڵام بەرپرسی کەناڵی کەی ئێن ئێن ئاقار و رێچکەی گفتوگۆکانی بەلایەکی تردا برد کە لەگەڵ هیچ ئیتیک و بەهایەکی مرۆڤایەتی و میدیایی و رۆژنامەوانیدا ناگونجێت .
هەرچەندە بۆ ماوەیەکی زۆرە لە بیرکردنەیەوەکی قوڵدابووم بۆ ئەوەی نەگەمە بڕیارێکی قورسی لەم شێوەیە ، بەڵام پێم وایە هەر کەسێکی تر ئەو شێوە لە هەڵسوکەتی بەرامبەر بکرێت قبوڵی لەم بڕیاڕەی من کەمتر ناکات .
هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم هاوڕێ و هاوکارانی خۆشەویستم لە کەناڵی زۆر ئازیزی کەی ئێن ئێن دەخوازم ، کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لێبڕاوانە کارمان پێکەوە کرد .




PM:07:11:02/10/2016