وێنە.. ڕەند شۆڕش بەم عەزیە سورەوە سەدان کەسی سەرسام کردوە

ڕەندە شۆڕش پێشکەشکارە شۆخ و شەنگەکەی بەرنامەی ڕەنگ و ئاهەنگ لە کەناڵی کوردماکس چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە عەزییەکی سوری لەبەردایە و سەدان کەس لایکی وێنەکەی کردووە

ڕەندە بەهۆی جلوبەرگ و شێوەی وەستانییەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام بووتە جێگەی سەرنج و ئەم وێنانەی لە چەند پێگەیەک بڵاوکراوەتەوە.

ئەو تەمەنی ٢٧ ساڵە و لەشاری سلێمانی لەدایک بووە، لە منداڵییەوە چووەتە ئەڵمانیا و زیاتر لە ٢٠ ساڵ لەوێ ژیاوە و خوێندنیشی لەوێ تەواو کردووە، بڕوانامەی تەکنیکی فرۆکەوانی ھەر لەو وڵاتە بەدەست ھێناوە.

ئەو پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرایکردبوو کە دوو تاتۆ لەسەر جەستەیەتی و دەڵێت " لەسەر شانم تاتۆیەکم ھەیە ناوی دایکمە، چوونکە گرنگترین و خۆشەویستترین و گەورەترین کەسە لەلام، ئەوەی دەستیشم ھی خێزانەکەمە."

هەروەها سەبارەت بە جلی نیمچە ڕووت دەڵێت "نەخێر ئەو کەسانە ھەڵەن، ڕووتی جل و بەرگ مەرج نییە جوان نیشانت بدات، بەڵکوو زۆرجار ھەیە بەپۆشینی جلێک کە ڕووت نییە جوانتر دەردەکەوی وەک لەوەی کە نیمچە ڕووتە"

سەبارەت بەوەی ماکیاژ زۆر دەکات دەڵێت "ھەرکاتێک کەسێک پێم بڵێ ماکیاژەکەت زۆرە، من ماکیاژی دیکە لەجانتاکەم دەردێنم و لەڕوخساریمی دەدەم، چوونکە لە منداڵییەوە ئارەزووی من ماکیاژ کردن بووە."


 

Next beauty 😍

A photo posted by Randa Shorsh (@randa_shorsh_official) on




PM:07:13:04/10/2016