شاجوان هاوسەرگیری دەکات؟

شەوی ڕابردوو بۆ جاری سێیەم، شاجوانی کوردستان هەڵبژێردرا و بە پێی یەکێک لە مەرجەکانیش شاجوان تا ساڵێک بۆی نییە هاوسەرگیری بکات و هەروەها ناشبێت نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام بدات.

شەوی رابردوو لە مەراسیمێکدا شاجوانی کوردستان هەڵبژیردرا ژالیا سیروان وەک شاجوانی ٢٠١٦ کوردستان هەڵبژێردرا بە گوێرەی یاسای پێشبڕکێکەش هەر کچێک ببێت بە شاجوان بۆی نییە تا ساڵێک و تەواو بوونی ماوەی شاجوانییەکەی هاوسەرگیری بکات.

هاوکات هەر بە گوێرەی یاسای شاجوانی کوردستان شاجوان بۆی نییە بە هیچ شێوەیەک لە ماوەی ئەم ساڵەدا نەشتەرگەری جوانکاری بۆ هیچ ئەندامێکی جەستەی ئەنجام بدات.




PM:06:50:07/10/2016