بە وێنە.. ناڵە سوپەر: تا ژیانم مابێت لەگەڵ تۆ دەبم
میدیاکاری ناسراو ناڵە سۆپەر کە سالآنێک یەکێک بوو لە ناسراوترین بێژەرە کچەکانی کوردستان چەند وێنەیەکی نوێ بلآودەکاتەوەو دەڵێت" تا ژیانم مابێت لەگەڵ تۆ دەبم".
ناڵە سوپەر کە ساڵانێک بە هۆی رەوان بێژی و ستایڵی جلوبەرگەکانیەوە بە یەکێک لە ناسراوترین بێژەرە کچەکانی کوردستان دادەنرا، ماوەی چەند ساڵێکە بە هۆی پیشەی مامۆستایەتی و ژیانی هاوسەریەوە دوورکەوتۆتەوە لە کاری میدیای، بەلآم هەمیشە ئارەزووی ئەوە دەکات دەرفەتی نوێی هەبێت و لە شاشەکانەوە دەرکەوێتەوە.
ئەو مدیاکارە کچە لە دوا پۆستیدا لە تۆڕی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی و هاوسەرەکەی بآوکردۆتەوەو نووسیویەتی " تا ژیان چەنسی پێکەوە بوونمان بداتێ، لەگەڵ تۆدەبم".
ناڵە سوپەر دوای حەوت ساڵ هاوڕێیەتی لەگەڵ هاوسەری ئێستایدا ژیانی هاوسەریان پێکەوەناو خاوەنی دوو منداڵەو مامۆستایە لە کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی سەلاحەدین.
PM:03:44:09/10/2016