شوكری پرۆفیشاڵ لە مێردەکەی تۆراوە؟
خانمە ئەکتەری کورد سروشت کامەران کە لە درامای پرۆفیشاڵدا بوو بە یەکێک لە ئەکتەرە ناسراوەکان، لە ساڵی ١٩٨٩ لە دایک بووە و لە چاوپێکەوتنێکی نوێ‌دا باس لە ژیانی تایبەتی خۆی دەکات.
سروشت دەڵێت "زۆر زۆر حه‌زم له ڕۆڵی شوكری بوو له‌و درامایه‌دا، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد كه بتوانم به باشی به‌رجه‌سته‌ی بكه‌م، هه‌رچه‌نده شوكری له دراماكه‌دا زۆر ده‌تۆرێت، به‌ڵام من هیچكات له هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌تۆراوم و ئه‌و سیفه‌ته‌م تێدا نییه، ئیشه‌ڵا قه‌تیش له ژیانمدا شتی وا نابێت."
سەبارەت بە هاوسەرگیری کردنیشی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاژانس دەڵێت " له ساڵی 2014ـدا ژیانی هاوسه‌رگیریم پێك هێناوه، خۆشبه‌ختانه هاوسه‌ره‌كه‌م له‌نێو كاری ڕاگه‌یاندن و هونه‌ردا كار ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هاوكارێكی باشم بێت بۆ كاره‌كانم، هاوسه‌رگیرییه‌كه‌شمان به چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی ده‌ستی پێ كرد و هه‌ر ئه‌ویش خۆشه‌ویستترین كه‌سی ژیانمه".
تەواوی چاوپێکەوتنەکە بخوێنەرەوە
خانمه ئه‌كته‌ری كورد سرووشت كامه‌ران له ساڵی 1989 له شاری سلێمانی له دایك بووه و هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی زۆره كاری هونه‌ری ده‌كات، به‌ڵام پاش به‌شداریكردنی له درامای پڕۆفیشاڵ و به‌رجه‌سته‌كردنی ڕۆڵی (شوكری) له دراماكه‌دا ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد و به وته‌ی خۆشی هه‌تا ئێستا زۆ ركه‌س هه‌ر به (شوكری) بانگی ده‌كه‌ن. له‌م دیمانه‌یه‌شدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه.
ئاژانس: ئێوه به ڕۆڵی (شوكری) له درامای پرۆفیشاڵ زۆر ناسران، تا چه‌ند له‌و ڕۆڵه‌تان ڕازی بوون؟
سرووشت كامه‌ران: كاره‌كته‌ری (شوكری) له درامای پڕۆفیشاڵ زۆر سه‌ركه‌وتووانه چووه نێو خه‌ڵكه‌وه، به‌ڕاستی خۆم چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد كه ئه‌و كاردانه‌وه زۆره‌ی هه‌بێت له‌نێو خه‌ڵكیدا، زۆر شانازی به‌و ڕۆڵه‌م و به كه‌سایه‌تیی شوكرییه‌وه ده‌كه‌م، به خۆشحاڵییه‌وه زۆربه‌ی كه‌س ئێستا به شوكری با‌نگم ده‌كات و ناوی ڕاسته‌قینه‌م ناڵێن، به‌ڵام شانازییش ده‌كه‌م به‌و ناوه‌وه، تا ئێستاش كاك ئه‌حمه‌د هه‌ر پێم ده‌ڵێت شوكریی خوشكم، منیش هه‌ر ده‌ڵێم كاكه‌ڕه‌شه.
ئاژانس: تۆ ئێستا یه‌كێكیت له ئه‌كته‌ره‌كانی شانۆگه‌ریی (ملیۆ…نێر) به‌ده‌ر له‌و كاره هیچ به‌رهه‌می هونه‌ریی نوێتان هه‌یه؟
سرووشت كامه‌ران: ئێستا ته‌نها سه‌رقاڵی شانۆگه‌ریی (ملیۆ…نێر)م و هیچ كارێكی هونه‌ریی دیكه‌م له‌به‌ر ده‌ستدا نییه و هه‌تا پاش ته‌واوبوونی ئه‌م كاره‌ش به نیاز نیم كاری دیكه بكه‌م، ئه‌م كاره‌ش له كاتی پڕۆڤه‌كردندا دوودڵ بووین له‌وه‌ی له‌م دۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستادا پیشوازییه‌كی زۆری لێ بكرێت، به‌ڵام هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی نمایشه‌وه زۆر زۆر دڵخۆش بووین به‌و پێشوازییه زۆره‌ی جه‌ماوه‌ر له كاره‌كه‌مان و زۆر زیاتر بوو له‌وه‌ی خۆمان چاوه‌ڕوانمان ده‌كرد.
ئاژانس: واته قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كاره‌كانتان هه‌بووه؟
سرووشت كامه‌ران: له‌م چه‌ند ساڵه‌دا قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر كاری هونه‌ری هه‌بوو له كوردستان، به‌ڵام ئێمه بۆ خۆمان بڕیارمان داوه كه له كاركردن نه‌وه‌ستین و به‌رده‌وام بین. ئاستی دراما كوردییه‌كان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پیشوودا زۆر به‌ره‌و پێش چووه و توانیویه‌تی كاریگه‌ریی خۆی به‌جێ بهێڵێت.
ئاژانس: چۆن بوو له درامای (پڕۆفیشاڵ) به‌شداریتان كرد؟
سرووشت كامه‌ران: من له پاش به‌شداریكردنم له درامای هه‌نگاوه‌كانی سه‌ر خۆڵه‌مێش له ساڵی 2013 ئیدی كاری هونه‌ریی نوێم نه‌بوو، به‌ڵام كه داوایان لێ كردم له درامای پرۆفیشاڵدا به‌شداری بكه‌م و كه سیناریۆی كاره‌كه‌شم بینی بڕیارم دا له‌و درامایه‌دا ڕۆڵ ببینم، بۆ ئه‌وه‌ش زۆر زۆر سوپاسی هونه‌رمه‌ند به‌یان محه‌مه‌د بۆمبا ده‌كه‌م كه داوای ئه‌وه‌ی لێ كردم به‌شداری بكه‌م، له پاش به‌شدارییشم له‌و درامایه كه‌سانی زۆر به‌ئه‌زموونم ناسی كه تا مردن شانازییان پێوه ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تییش كاكه‌ڕه‌شه (مه‌به‌ست له ئه‌حمه‌د جۆڵایه) و ماهیر حه‌سه‌ن و كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری دیكه‌ش.
ئاژانس: كه‌سایه‌تیی شوكری تا چه‌ند له خۆته‌وه نزیكه؟ ئایا تۆش زوو زوو ده‌تۆرێیت؟
سرووشت كامه‌ران: زۆر زۆر حه‌زم له ڕۆڵی شوكری بوو له‌و درامایه‌دا، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد كه بتوانم به باشی به‌رجه‌سته‌ی بكه‌م، هه‌رچه‌نده شوكری له دراماكه‌دا زۆر ده‌تۆرێت، به‌ڵام من هیچكات له هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌تۆراوم و ئه‌و سیفه‌ته‌م تێدا نییه، ئیشه‌ڵا قه‌تیش له ژیانمدا شتی وا نابێت.
ئاژانس: ساڵی چه‌ند ژیانی هاوسه‌رگیریتان پێك هێنا؟ ئایا به خۆشه‌ویستی بوو؟
سرووشت كامه‌ران: له ساڵی 2014ـدا ژیانی هاوسه‌رگیریم پێك هێناوه، خۆشبه‌ختانه هاوسه‌ره‌كه‌م له‌نێو كاری ڕاگه‌یاندن و هونه‌ردا كار ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هاوكارێكی باشم بێت بۆ كاره‌كانم، هاوسه‌رگیرییه‌كه‌شمان به چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی ده‌ستی پێ كرد و هه‌ر ئه‌ویش خۆشه‌ویستترین كه‌سی ژیانمه.
ئاژانس: له ماڵداریدا كه‌سێكی چۆنیت؟
سرووشت كامه‌ران: له درووستكردنی خواردن و ماڵداریدا زۆر باشم، زۆربه‌ی زۆری خواردنه‌كانیش ده‌زانم درووست بكه‌م، به‌ڵام به هۆی كار و سه‌رقاڵییه‌وه من و هاوسه‌ره‌كه‌م زۆركه‌م له ماڵه‌وه ده‌بین و خواردن درووست ده‌كه‌ین.
ئاژانس: به چی زۆر تووڕه ده‌بیت؟
سرووشت كامه‌ران: زۆر که‌سێكی بێده‌نگم و به هۆی ئه‌وه‌شه‌وه زۆر كه‌م تووڕه ده‌بم، به‌ڵام كه‌سێكی زۆر عه‌مه‌لیم و كاتێك ئیشوكاری ناوماڵ بكه‌م و دواتر پیسی بكه‌نه‌وه به‌وه زۆر تووڕه ده‌بم.
ئاژانس: وه‌ك ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی، دوایین جار كه گریایت كه‌ی بوو؟
سرووشت كامه‌ران: دوایین جار بیرم نایه‌ت كه‌ی گریاوم، به‌ڵام خۆم كه‌سێكی سۆزدارم و زۆر شت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بگریم.
PM:08:10:27/10/2016