وێنە...جولی و پیت بەم شێوەیە ئامادەكاری بۆ جیابونەوە دەكەن

هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی و براد پیت دوای بڕیاری جیابونەوەیان، دەستیان كردووە بە فرۆشتنی ئەو موڵكە هاوبەشەكانیان.

ئەنجلینا جولی و براد پیت وەك ئامادەكارییە بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسییەی جیابونەوەیان لە دادگا، دەستیان كردووە بە فرۆشتنی ئەو موڵكانەی پێكەوە كڕویانە.

ئەو دوو ئەستێرەیە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا، خانوەكەیان لە ویلایەتی نیو ئۆرلینزی ئەمریكا بە بڕی 4.9 ملیۆن دۆلار فرۆشتووە، هەردوكیشیان دڵخۆشبوون بە گرێبەستی فرۆشتنەكە، وێنەی خانووەكەش لە میدیاكەنەوە بڵاودەكرێتەوە كە لە پێنج ژووری نوستن و 3 گەرماو پێكهاتووە. 

لەلایەكی دیكەوە ئەنجلینا جولی و براد پیت، بەم زووانە خانووە هاوبەشەكەیان لە فەرەنسا دەفرۆشن كە ساڵی 2014 ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیان تێدا ئەنجامدا و نرخی خانووەكەش بە 60 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

ئەو دوو هونەرمەندە خاوەنی چەند موڵكێكی دیكەن كە بە هاوبەشی كڕیویانە، لەوانە ڤێلایەك لە ئیتاڵیا كە نرخەكەی 41 ملیۆن دۆلارە و خانووەیەك لە خۆرئاوای لەندەن كە نرخی 16 ملیۆن دۆلارە.



PM:04:23:31/10/2016