خانمە پێشکەشکارێکی پێشووی ئێن ئاڕ تی بەم شێوەیە یادی ڕۆژی لەدایکبوونی کردەوە

سۆما عەلی خانمە بێژەری هەواڵی وەرزشی پێشووی ئێن ئاڕ تی و پێشکەشکاری ئێستای کەناڵی فاڵکۆن فامیلی وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە بە بۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونییەوە گرتوویەتی.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سۆما وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە لە ڕۆژی لە دایکبوونیدا گرتوویەتی و ئاشکرایکردووە کە تەمەنی بووەتە ٢٣ ساڵ، سۆما جگە لەوەی کە لە ئێستادا بێژەری هەواڵە وەرزشییەکانی کەناڵی فاڵکۆن فامیلییە، هەرخۆشی زۆرێک لە ڕاپۆرت و هەواڵەکانی ئامادە دەکات.

سۆما بەدەر لە کاری بێژەری، ماوەی هەشت ساڵە یاریزانی وەرزشییە و لە ئێستاشدا لە یانەی ئافرۆدێت لە سلێمانی یاری تۆپی دەست دەکات.



PM:09:28:02/11/2016