موبارەك هاجەری هاوسەری ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەب ئەحلام، چەند نهێنییەكی ژیانیان ئاشكرا دەكات.
موبارەك هاجەری لەپرۆگرامێكی تەلەفزیۆنی ڕاستەوخۆدا، باس لە ژیانی تایەتی خۆی و ئەحلام دەكات و سیفاتە باش و خراپەكانی هاوسەرەكەشی ئاشكرا دەكات.
هاجەری دەڵێت "دڵپاكییەكی زۆر خراپترین سیفاتی ئەحلامە، بۆ نمونە زۆرجار لە ئوتومبیلەكەی دادەبەزێت و قسە لەگەڵ كەسانی هەژار دەكات و باوەشیان پێدا دەكات و بەسەریاندا دەگری".
هاوسەری ئەو خانمە هونەرمەندە ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەحلام هیچ گرنگییەكی بۆ پارە نییە بێ گوێدانە هیچ شتێك پارەكانی خەرج دەكات.
ئەحلام و موبارەك هاجەری كە پاڵەوانی یاری ڕاڵییە و بە ڕەگەزی قەتەرییە، ساڵی 2004 ژیانی هاوسەرگیرییان پێكهێناوە و خاوەنی سێ منداڵن كە كوڕێك و دووكچن.