بڵێسە جەبار فەرمان وێنەی خوشكەكانی بڵاودەكاتەوە
ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، بڵێسە جەبار فەرمان لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وێنەیەكی خۆیو دوو خوشكەكەی بڵاودەكاتەوە.
بڵێسە لەسەر وێنەكەدا ئاماژەی بۆئەوە كردوە، كە ئەوانەی وێنەی لەگەڵ گرتوون هەردووكیان خوشكین و ناویان (كڵپە و دەریا)یە، كە وادەردەكەوێت لەكاتێكدا وێنەكە گیرابێت لە پشوودابن.
لە وەڵامی كۆمێنتێكدا، كە "بەداوای لێبوردنەوە" پرسیار دەكات بەوەی ئایا بڵێسە تەنها خوشكی هەیە یاخود براش؟ دەڵێت: "براشم هەیە و لەهەموومان بچوكترە ناوی ڕەوەندە و تەمەنی 26 ساڵە".
PM:02:49:07/11/2016