وێنە....گوڵئەندام بەسەرنجڕاكێشترین شێوە لەم وڵاتە دەردەكەوێت

خانمە هونەرمەندی ناسراو دڵسۆز ماوەتی وێنەیەكی نوێی بڵاودەكاتەوە كە لەیەكێك لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكان گرتویەتی.

دڵسۆز ماوەتی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە كە لەسەر فەرشی سوری فیستیڤاڵی قەرتاجی سینەمایی لە تونس گرتویەتی و تێیدا بە عەزییەكی سەرنجڕاكێشەوە دەردەكەوێت كە هاوشێوەی هونەرمەندە بەناوبانگەكانە.

ماوەتی ئاماژەی بەوە كردووە لەو فیستیڤاڵەدا 240 فیلم لە 53 وڵاتەوە بەشداری ئەو فیستیڤاڵەیان كردووە و 18 فیلمیشیان لە كێبڕكیدابوون بۆ بردنەوەی نوبیلی ئاڵتونی، یەكێك لەو فیلمانەش مەملەكەتی مێرولەكانە كە خۆی پاڵەوانێتی و عەدنان عوسمان كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.

دڵسۆز ماوەتی یەكێكە لە خانمە ئەكتەرەكان كە زیاتر لە 12 ساڵە كاری هونەری دەكات و دوای بەشداری كردنی لە درامای فەنتەلۆس بە ڕۆڵی گوڵئەندام ناوبانگی زیادی كرد، ئەو هونەرمەندە بەزیادی كێشی لەشی دەناسرایەوە بەڵام، بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە بڕێكی زۆر لە كێشی كەمكردەوە.




PM:04:04:07/11/2016