وێنە...ئەم خانمە هونەرمەندە ناسراوە بە ژنی ساڵ هەڵبژێردراوە

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی مادۆنا، لە ڕاپرسییەكیدا وەك كاریگەرترین ژن هەڵدەبژێردرێت.

لەڕاپرسییەكی گۆڤاری بیلبۆردی ئەمریكیدا، مادۆنا نازناوی ژنی ساڵی 2016 دەباتەوە و پێش چەند خانمە هونەرمەندێكی دیكەی جیهان بكەوێت، ئەمەش بەهۆی كارەكانی لە بوارەكانی هونەری و خێرخوازیدا.

ئەو خانمە هونەرمەندە خاوەنی دەزگایەكە كەلەسەر ئاستی جیهان چەندین كاری خێرخوازی ئەنجامداوە و دوای كاری دەزگاكەشی دروستكردنی نەخۆشخانەیەكە لە مالاوی كە بڕیارە لە ساڵی 2017 بكرێتەوە.

یەكێكی دیكە لەو هۆكارانەی وایكردووە مادۆنا ئەو نازناوە بەرێتەوە، پڕفرۆشی ئەلبوم و بیلیتی ئاهەنگەكانێتی، بەجۆرێك لەماوەی مێژووی هونەری كارەكانی مادۆنادا زیاتر لە 300 ملیۆن كۆپی كارەكانی فرۆشراوە، ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەییە و لە كتێبی گینسدا بە ناوی ئەو خانمەوە تۆماركراوە.




PM:01:52:08/11/2016