ڕەند شۆڕش، خانمە پێشکەشکاری شۆخوشەنگی
کەناڵی کورد ماکس ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پێشکەشنەکردنی بەرنامەی نوێ ڕەنگ و ئاهەنگ
بڵاوکردەوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئینستاگرام، ڕەند شۆڕش وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە و لەگەڵ وێنەکەشدا ڕوونکردنەوەیەکی
سەبارەت بە پێشکەشنەکردنی بەرنامەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ
دەکەن.
ڕەند شۆڕش نوسیویەتی "روونکردنەوەیکی
تایبەت بۆ ھەوادارانم
خۆشەویستانم دەمەوێت زۆر سوپاس ئەو کەسانە بکەم
کە لە رێگای نامەی تەلەفوونی یان لە ئێنستاگرام و فەیسبووک و تۆرە کۆمەلایەتیەکان لە
پرۆگرامی رەنگ و ئاھەنگیان پرسیوە
لێرەوە پێتان دەڵێم بە ھۆی ئامادەکاری وەرزێکی تری
ئەم پرۆگرامە و بۆ باشترین پرۆگرام بۆ ئێوەی خۆشەویست لە کار کردنین و بە شێوازێکی
جیاواز دەردەکەوینەوە".